زاری كرمانجی-سۆران
وۆرگشۆپی پەرەپێدانی توانای ئەندامانی كۆمەڵگە سەبارەت بە میكانیزمەكانی پاراستن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خانمان بەڕێوەبەدەچێت.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” بە پاڵپشتی وەزارەتمان وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بە هەمانگی لەگەڵ ڕێكخراوی (UNWOMEN) هەڵدەستین بە ئەنجامدانی وۆرك شۆپێك بۆ ماوەی (دوو ڕۆژ) لەژێر ناونیشانی پەرەپێدانی توانای ئەندامانی كۆمەڵگه سەبارەت بە میكانیزمەكانی پاراستن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خانمان”.
گووتیشی: ” بەشێك لە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەكان و دام و دەزگاكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕاگەیاندكاران بەشداری دەكەن.