زاری کرمانجی -سۆران:
یاریگەی تۆپی پێی بچووککراوی گوندی کەڵەکین سەرچیا لە ساڵی ٢٠٠٧ دروستکراوە، کە لە لایەن یەکێتی لاوان سەرپەرشتی دەکرێت، ئەم یاریگەیە زیاتر لە لاوانی ١٠ گوند بۆ یاریکردن بەکاریدەهێنن.
جێگای داخە لە ئێستادا حاڵی یاریگەکە لە دۆخێکی زۆر خەراپدایە و بە کەڵکی یاریکردن نایێت، جگە لەوەی گۆڕەپانی یاری یاریگەکە کەڵکی نەماوە و لە شەو دا ڕووناکی وەک پێویست نییە.
شیمال سورچی، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: خەراپی گۆڕەپانی یاریکردن، هۆکار بووە لە پێکان بوونی چەندین یاریزان، بۆیە داواکارم لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەمێک لە لاوانی گوندی کەڵەکین بخوات.