زاری كرمانجی-سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەگەڵ بەڵێندەرەكانی سۆران كۆبووەوەو جەخت لەسەر میكانزمەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی سنووری ئیدارەی سۆان كرایەوە كە بەر لە وەرزی زستان تەواو بكرێن.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەڵكورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ بەڵێندەرەكانی سنووری ئیدارەی سۆران كۆبووەوەو جەخت لەسەر میكانزمەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی سنووری ئیدارەی سۆران كرایەوە، كە بەر لە وەرزی زستان پڕۆژەكان تەواو بكرێن، هەروەها پێشكەشكردنی باشترین كوالێتی پڕۆژەكان و چارەسەری گرفتە تەكنیكییەكان و گەڕانەوەی متمانە بۆ هاووڵاتیان تەوەری سەرەكی دانیشتن گفتگۆیەكان بوون”.
گووتیشی: ” سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بە بەڵێندەرانی راگەیاند: خێرایی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان نابێت لەسەر حسابی كوالێتی پڕۆژە بێت. بڕیاریش وایە كۆبوونەوەكان لە داهاتوودا بەردەوام بن”.