تۆڕی هەواڵی عێراق بڵاوی كردەوە ” ئەمڕۆ فەرماندەکانی حەشد و گرووپە چەکدارەکان بڕیاریاندا بنکەی سەقەر لە ناوچەی دۆرەی بەغدا چۆڵ بکەن و هەموو چەکدارەکانیان ناردە ماڵەوە”.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات، كە هێرش كردنە سەر گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە لایەن ئەمریكاوە یەكلایی بۆتەوە و لە ترسی زیانی زۆری گیانی ئەم بڕیارە لە لایەن فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبییەوە دراوە.