پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنێ بە هەر مسقاڵێک بڕی پێنج هەزار دینار بەرز بۆتەوە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕیش بە 2035 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 509 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 466 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 445 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 381 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .