محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە نێردراوە لە ئێستادا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەدابەشکردنی کراوەو لە قەزاکانی سیدەکان و چۆمان پڕۆسەکە تەواو بووەو دوو رۆژە لە مێرگە سۆر دابەشدەکرێت.
لەم بارەیەوە ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامی هەیە و دوو ڕۆژە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەست بەو پرۆسەیە کراوە و ڕۆژانە زیاتر لە سێ هەزار خێزان برەنەوتی خۆیان وەردەگرن.