شتیوان کەریم- زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران بڵاوی کردووەتەوە ” رێكەوتی ٢٨-١-٢٠٢٤ لە هۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران، خولی autocad civil 3d بە بەشداری فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیيەکانی سۆران و گشت سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەڕێوەدەچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: “ خولەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە هاوئاهەنگیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی توانای مرۆیی ( Hr )ی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێکخراوە، بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای فەرمانبەران و خولەکە لە لایەن ئەندازیار سهعدی صالح صۆفی، پێشکەش دەکرێت و بۆماوەی پێنچ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.”