زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری چارەسەری سروشتی، چەند ڕێنماییەك بۆ هاووڵاتییان بڵاودەكەنەوە، كە چۆن بتوانی گورچیلەکانت بپاڕێزی و چارەسەرێکی سادەی بۆ بکەی لەماڵەوە.
ھەندێ ڕێنمایی و چارسەری و خورادنە بەسوودەکان بۆ پاراستنی گورچیلە:
-نانی گەنم و جۆی خۆمان بەکەپەکەوە
- فاسۆلیای سۆر و سپی و فوڵ سۆیا و بزالیا
- کەوچکێک ھەنگوین و نیو کەوچک چایە ڕەشکە
- ڕۆژانە ١ کەوچک چایە زەردەچەو و ١ کەوچک چایە زەنجیل ١ کەوچک چایە ڕازیانە و ١ بەرداخ شەربەتی مێکوک (عرق سوس)
- سرکەی سێوی سروشتی و زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ پێش نان خواردن لەناو زەلاتە
- سلقە سۆرە (چەوەندەری سۆر) و کەلەمی سۆر و کەرەوز و مەعدەنووس و کودی کەسک و خیار و پیاز و تەڕەپیاز و گێزەر و بزالیا
- گێلاس و توو (دۆشاوی توو) و فراولە و شفتی و تووتڕک و سێو و لەیمون و گرێپ فروت و لالەنگی و بەڵالوک.
- گوێز و کونجی قاوەیی (تەحین)
ئەو خۆاردنەوەو خۆراكانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنن:
- وازھێنان لە خواردنی شەوان بەتایبەتی خواردنی قورس.
- کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت بەتایبەتی گۆشتی سوور.
- جگەرەکێشان و مادەھۆشبەرەکان و ھەموو دەرمانە ئارام بەخشەکان.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سوورکراوە.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە غازییەکان و ووزەبەخشەکان و قووتووبەندکان و کحولییەکان.
- کەم بەکارھێنانی خوێ لە پێوویست زیاتر نەبێت
- ڕۆژانە ١٠ تا ١٥ گلاس ئاو زۆر باشە جگە لەوانەی کێشەی لاوازی گورچیلەیان ھەیە.
- واباشە مۆز و ئەڤۆگادۆ و قەیسی مەخۆ یان کەم بخۆ.
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەرەزات بەتایبەتی برژاو.
- کەمکردنەوەی خواردنی پەنیر و لۆر و قەیماغ و ماستی مەڕ واباشە ڕۆژانە کەمێک ماستی چێل بخۆی.