وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی چارەسەری گرفتی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی کۆبونەوەی لێژنەی باڵای پێداچوونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن لە نێوان ساڵانی (٢٠١٣ تاوەکو ٢٠١٩) بە دەست هاتوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا گشتاندنی تایبەت بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت بە مەبەستی ئەوەی لە ڕووی (زانستی، کارگێڕی، دارایی و یاساییەوە) هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و دواتر بە راپۆرتێک بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.