زاری كرمانجی-سمیلان
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان ڕایگەیاند ” لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، دوای سه‌ردانی تیمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی 11ی ساڵی 2023 پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێویستیانه‌ی بۆ سنوورەکەمان ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوژمەی پێویست بە شێوه‌ی راسته‌وخۆ، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به دوو قۆناغ بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كان خه‌رج ده‌كات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو “ دەستخۆشانە ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیداری سۆران دەكەین، زۆر خەمخۆر بوو بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژانە لەوانە:
١/نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی سەنتەری ناحیە ، له ناحیه‌ی سمیلان.
٢/ دانانی گابیۆن بۆ گوندی ئاشی بێ كۆڕه له ناحیه‌ی
سمیلان.
٣/ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌ش یاریزانی چیمه‌نی ده‌ستكرد له ناحیه‌ی سمیلان.
٤/ كۆنكرێت كردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی و جۆگه‌ی ئاودێری له ناحیه‌ی سمیلان.