زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سۆران لە ڕاگەیاندراوێكدا كۆمەڵێك دەرفەت و هەلی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری و نیشتەجێبوون و پیشەسازی و كشتوكاڵ و ڕێگاوبان و مرۆیی و وەرزشی ڕادەگەیەنێت و داوا لە سەرجەم وەبەرهێنەران دەكات كە ئارەزووی وەبەرهێنان دەكەن لەم سێكتەرانەدا، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بكەن بۆ پێدانی زانیاری زیاتر و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی مۆڵەت بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان بەپێی یاسا و ڕێنمایییە كارپێكراوەكان.