سوپای ئێران خرایە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و داوا لە یەكەكانی بەرگری ئاسمانی كراوە ئاستی ئامادەكارییەكانی شەڕ لە حاڵەتی ئاسایی بگۆرن بۆ سوور.
ئەم داوایەی سوپای ئێران بۆ هێزەكانی بەرگری ئاسمانی لە دوای ئەوە دێت كە شەوی رابردوو چەند ئەندامێكی كۆنگرێس داوایان لە جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد هێرشێكی وێرانكەر بكاتە سەر ئێران.
شەوی رابردووی كۆشكی سپی بە ئامادە بوونی سەرۆكی ئەمریكا و گەورە بەرپرسان و بڕیار بەدەستانی ئەمریكا ئامادە بوون كۆبوونەوەیەكی نائاساییان ئەنجامدا و جیهانی چاوەرێی هەڵوێستێكی توندی ئەمریكا دەكەن.