میک مولرۆی بەرپرسی پێشووی پنتاگۆن لە لێدوانێكیدا بۆ مالپەڕی (پۆلیتیکۆ) ڕاگەیاندووە ” هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەبێت بە هێزێکی بەرچاو وەڵام بدرێتەوە، و زیاتر لەوەی کە تا ئێستا بەکاریان هێناوە”.
ئەو بەرپرسەی پێشووی پێنتاگۆن زیاتر ئاماژەی بەوەداوە ” نەک تەنها ئەو گروپەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵکو پێویستە سوپای قودس و سوپای پاسداران بکرێتە ئامانج”.