وەرگێڕانی: گەلان جەبار
لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا، فرانسێسكا ودمان فۆتۆگرافەری ئەمریكی یەكەم پۆرترەیتی خۆی گرت، و بەردەوام بوو لەگرتنی فۆتۆكان تا كۆتا ساتی ژیانی، كە لەتەمەنی بیست و دوو ساڵیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا”.
ئەو فۆتۆگرافەرە زیاتر لە هەشت سەد فۆتۆی گرتووە، فرانسێسكا كاریگەر بووە بە هونەری سوڕیالیزم و كۆنسێپچواڵ، زیاتر بە پۆرترەیتە ڕەش و سپیەكانیشی ناسراوە، بابەتی(theme) فۆتۆكانی كاریگەری لەسەر گەنجاندانەوە وەك پەیوەندی،سێكچواڵێتی، پرسیارەكانی خود، وێنەی جەستە، نامۆبوون، جیاكردنەوە، و سەرلێشێوان و ئاڵۆزی دەربارەی پێناسی كەسی.