مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دزیكردنی بەرپرسان و سەربازانی ئۆكراینا لە نێو ڕێزەكانی سوپا زیادی كردووە، دەزگای ئاسایشی ئۆكراینا ئاشكرای دەكات چەند بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەیان لەگەڵ كارمەندانی كۆمپانیایەكی چەك ڕێككەوتوون بۆ دزینی40 ملیار دۆلار كە بۆ كڕینی گوللە هاوەن دانرابوو.
ئاژانسی AP لە زاری بەرپرسێكی دەزگای ئاسایشی ئۆكراینا بڵاوی كردەوە پێنج كەس تۆمەتبارن لە دزینی چەندین ملیار دۆلار كە بۆ كڕینی گوللە هاوەن دانراوە و ویستوویانە لە وڵات ڕابكەن. دەشڵێت “كارمەندانی كۆمپانیایەكی چەك لەگەڵ چەند بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكە پلانگێڕییان كردووە بۆ دزینی 40 ملیار دۆلار كە بڕیار بووە ئەو پارەیە بۆ كڕینی 100,000 گولله هاوەن بەكار بهێنرێت و لە جەنگی دژ بە ڕووسیا بەكاری بهێنن.”
لە لایەكی تریشەوە بەرپرسانی یەكێتی ئەورووپا و ناتۆ پاڵەپەستۆی زۆریان لەسەر كاربەدەستانی ئۆكراینا دروست كردووە بەر لەوەی ببێتە ئەندام لە ناتۆ چاكسازیی بكات و گەندەڵیی بە تەواوی لە وڵاتەكە بنبڕ بكات .