لە پانێلێكی كۆنفرانسی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ئاماژەی بە كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگی كشتوكاڵیدا و گووتی ” لە هەوڵی ئەوەداین لە هەموو بوارەكاندا بگەینە ئاستی خۆ بژێوی”.
وەزیری كشت و كاڵ لە بەشێكی پانێلەكەی گووتی ” ئێستا لە هەرێمی كوردستان 469 كێڵگەی هەمە جۆرەی پەلەوەریمان هەیە، كە بۆتە هۆی ئەوەی لە رووی دابینكردنی گۆشتی سپی لە ئاستی خۆ بژێوی زیاتر بێت و لە هەوڵی دۆزینەوەی بازاڕین بۆ ئەم بابەتە”.
بێگەرد تاڵەبانی زیاتر روونیكردەوە” 49 كێڵگەی بەرهەم هێنانی هێلكە لە كوردستان هەیە، كە 31 دانەیان لە كابینەی نۆیەم بنیاد نراون، رۆژانە 15 هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەم دەهێندرێت، لە كاتێكدا پێداویستی رۆژانەی بازاڕی ناوخۆ 7 هەزار كارتۆنە و 8 هەزار كارتۆن زیادە و هاوردەی دەكەین و لە هەوڵداین پڕۆژەی هەناردە كردن و دۆزینەوەی بازاڕ زیاتر بكەین”.
وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەش كرد” ساڵانە 600 هەزار تۆن پەتاتە لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەهێندرێت، و كۆمەڵێك پڕۆژەی دیكەشمان هەیە بۆ بەرهەم هێنانی پەتاتەی پیشەسازی”.