ئەمڕۆ لە سێیەمین كۆنفرانسی نوێنەرایەتییەكان پانێلێك بەرێوەچوو كە سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە تێدا بەشدار و لە بەشێكی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە
“هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، بەڵام خاوەن پێگەیەكی بەهێزە و یاریكەرێكی گرنگی ئەو گۆڕانكاری و روداوانەیە كە لە ناوچە هەن”.
زیاتر روونیكردەوە ” پێویستە گۆڕانكار و رووداواكان باشتر بگەینینە دەرەوە و نەبینە لایەنگیر و بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان رەچاو بكەین”.