مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماوەیەك بەر لە ئێستا دوو كەسی دەمامكدار، لە كاتی بەڕێوەچوونی نوێژەكانی یەكشەممە هێرشیان كردووەتە سەر كڵێسایەك لە ناوچەی ساریار ی ئیستەنبوڵ، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە لە ئەنجامی تەقەی هەڕەمەكی ئەو دوو كەسە دەمامكدارە، كەسێك كوژراوە و چەند كەسێكی تریش بریندارن.
پشێوی و ترس و دڵەڕاوكێی ئامادەبووانی نوێژەی یەكشەممەی كڵێساكەی گرتووەتەوە و تیمە ئەمنییەكانى توركيا ناوچەكەیان داخستووە و ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكردووە بە مەبەستی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە .