زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بڵاوی كردەوە، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆی جۆری لادان، ترێلەیەك خۆی بە چەند دوكانێكی رێگەی چۆمان كێشا .
هاتووچۆی سۆران، ئاماژەشی بەوەداوە، ئۆتۆمبیلی جۆری ترێلە ڤالڤۆ، لە رێگای سۆران چۆمان نزیک گوندی ناوپردان، خۆی بە چەند دوكانێكدا كێشاوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو.
داوا لە شوفێرانیش دەكەن، پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک .