ئوسامە نیعمەت-زاری کرمانجی
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر، دوو خوشک گیانیان لەدەستدا و خوشکێکی دیکەشیان بریندارە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی قوربانییەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند، لەکاتی گەڕانەوەی ئەم سێ خوشکە لە ماڵی باپیرانیان بۆ ماڵەوە، لە کاتی پێچکردنەوەیان لە شەقامی 100 مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر خۆیان پێدادەکێشێت، بەو هۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکانی بە ناوی تریفە عەبدوڵڕەحمان کە تەمەنی 20 ساڵە گیان لەدەستدەدات.
سەرچاوەکە ئەوەشی گوت، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی یەکێکی دیکە لە سەرنشینەکان بەناوی ئاوات عەبدولڕەحمان کە تەمەنی 24 ساڵە گیانی لەدەستدا.
بەپێی وتەکانی هەمان سەرچاوە، یەکێکی دیکە لە خوشکەکان بەناوی فریشتە عەبدوڵڕەحمان، شۆفێر بووە و ئەویشیان دەست و قاچی شکاوە و خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتین دانیشتووی شاری هەولێرن،
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەو شۆفێرەی خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەدا کێشاوە خەڵکی سووریایە و مۆڵەتی شۆفێریکردنی نییە. بەو هۆیەوە، سکاڵایان لەسەری تۆمارکردووە و ئێستا شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.