شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆری هەناوی، چەند رێنماییەكی گرنگ دەداتە ئەو كەسانەی ترشەلۆكی گەدەیان هەیە.
د. سۆران محەمەد، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و رۆماتیزم، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەوانەی كێشەی گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدەیان هەیە، چەند رێنماییەك هەن دەتوانن پەیڕەو بكەن بۆ نەمانی ئەم ترشەلۆكە، هەوڵبدە پشتی نووستنەكەت بەرز بێت، ئێواران ژەمی سوك بخۆ و دوای ژەمی ئێوارە خواردن مەخۆ، بەتایبەت دوو كاتژمێر پێش خەوتن، دوور بكەوە لە خواردنەوەی كەحول، كێشانی جگەرە و نێرگەلە، ئەمانە هۆكارن بۆ زیادبوونی ترشەلۆكی گەدە.
گووتیشی” ئەو ماددانەی كافائینیان تێدایە كەم بكەرەوە، دوای ئەوە كە خۆراكێك دەخۆیت ترشی تێدابوو راستەوخۆ پاڵ مەكەوە تا دوو كاتژمێر، هەروەها جل و بەرگی تەسك لەبەر مەكە و هەمیشە هەوڵبدە ئەو پۆشاكانە لەبەر بكەیت كە تێدا ئاسوودەیت.