مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆڤەری پێرسێرڤانسی ناسا بوونی دەریاچەیەكی كۆن لەسەر مەریخ پشتڕاست دەكاتەوە كە لە كۆندا ئاوی تێدا بووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە لەلایەن ڕۆڤەرێكی شەش تایەیەییەوە لە ماوەی چەند مانگێكی ساڵی 2022 دا توێژینەوە و پشكنینی ژێر ڕووكەشی بۆ مەریخ ئەنجام داوە و دۆزینەوەكانی چاودێریی ڕاداری زەمین بڕی ڕۆبۆتەكە، وای لە زانایان كرد كە بە شێوەیەكی تیۆری بڵێن ڕۆژێك لە ڕۆژان بەشێك لە مەریخ بە ئاو داپۆشراو بووە و ژیانی میكرۆبی تێدا بووبێت.
ڕۆژنامەی ساینس ئەدڤانسس، توێژینەوەكەی بڵاو كردەوە كە لەلایەن تیمێكی زانكۆی كالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلوس و زانكۆی ئۆسلۆوە ئەنجام دراوە، دەیڤید پەیج زانای هەسارەیی UCLA كە یەكەم نووسەری توێژینەوەكەیە دەڵێت “دەنگەكانی ئامێری ڕیمافاكسی ڕۆڤەرەكە ڕێگەیان بە زانایاندا سەیری ژێر زەوییەكەی مەریخ بكەن تاوەكوو دیمەنێكی بڕبڕەیی چینە بەردەكان ببینن، بە قووڵی 20 مەتر، وەكوو ئەوەی سەیری بڕینی ڕێگایەك بكەیت.” دەشڵێت “ئەو چینانە بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگر دەدەن لەسەر پاشماوەی نیشتووەكانی دەریاچەكە كە ئاوەكە بردوویەتییە كانی جێرێزۆوە و سەرچاوەكەی ڕووبارێكی دەلتا بووە، هاوشێوەی ئەو نیشتووانە بووە كە لە دەریاچەكانی سەر زەویدان. دۆزینەوەكان توێژینەوەكانی پێشوویان پتەوتر كرد لەسەر ئەوەی كە مەریخی سارد و وشك و بێ ژیان ڕۆژێك لە ڕۆژان گەرم و تەڕ بووە و ڕەنگە بۆ ژیانیش گونجاو بووبێت.”
زانایان باوەڕیان وایە نیشتووەكانی دەریاچەی جێرێزۆ نزیكەی 3 ملیار ساڵ لەمەوپێش دروست بووبێتن.