زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە ” رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، كە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بەشداربوو، سێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە لە هۆڵی روتانای شاری هەولێری پایتەخت سازكرا و بەردەوامە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” تێیدا سەرۆک وەزیرانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ خستەڕووی چەند تەوەرێكی دیكەی گرنگ.