هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند ” حكومەتی عێراق پابەندی ئەو دەستوورە نییە كە عێراقی نوێی لەسەر بنیاد نراوە و چارەسەری بۆ هەموو كێشەكان كە چارەسەری بۆ هەموو بابەتەكانی تێدا هاتووە “.
زێباری زیاتر گووتی” ئێستا حكومەتی عێراق رێگری لە گەشە كردنی هەرێمی كوردستان دەكەن، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی یاساییە كە نموونەیەكی زۆر جوانی پێكەوە ژیانە لە ناوچەیەكی پڕ كێشە و ناكۆكی”.
زیاتر گووتی ” ئەمریكا 250 ملیۆن دۆلاری لە كێڵگەی كۆرمۆر ئیستیمار كردووە، كە چی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دەكرێتە ئەمانج، لە كاتێكدا كێڵگەی كۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانییە “.