مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
شەش گوندی دۆڵی زەرێی سنوری شارەدێی سیدەکان و کوێستانی بەربزین لە لایەن ئێرانەوە تۆپبارانکران
ئەمرۆ ١١ رۆژە کە بە بەردەوامی کوێستانی بەربزین و سنوری شارەدێی سیدەکان لەژێر تۆپبارانی ئێراندان و ئەمە لە کاتێکدایە لە ٢٨/ ٩/ ٢٠٢٢ ، سوپای ئێران لە رێگەی ٧٣ مووشەکی بالیستی و بە دەیان درۆنەوە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ١٨ کەس گیانیان لە دەستدا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.