مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆڵبەرێكی كوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی كۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران گیانی لەدەست دا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو بڵاوی كردەوە، دوێنێ ئێوارە 27ـى كانوونی دووەم، مەنسوور محەممەد نەژاد ی تەمەن 45 ساڵ دانیشتووی شاری سەقز لە كاتی كۆڵبەری لە ناوچەی زێویە سەر بە شاری سەقز لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێرانە پێكراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم كۆڵبەرە لە پشتەوە به گوللةى كڵاشینكۆف پێكراوە، بۆیە كۆڵبەران ترسیان لەوە هەیە كە هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران لەجیاتی چەكی تاپڕ كە پێشتر كۆڵبەرانی پێ زامدار دەكرا، لە داهاتوودا چەكی كڵاشینكۆف بەكار بهێنن بە مەبەستی كوشتنی ڕاستەوخۆی ئەوان..