زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، بەرێوەبەر و بەكارهێنەری سیستەمی (E-PARWARDA) گشت قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەكەمان دەكەینەوە، بۆ زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزاراو لە ناو سیستەمی ( ئی پەروەردە ).
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پێویستە لە ڕۆژی یەك شەممەوە ڕێكەوتی (2024/1/28) بۆ ماوەی ( 10 ) ڕۆژ بە دروستی پڕبكرێنەوە و ئەپدەیت بكرێتەوە نابێت هیچ كەموو كورتی و هەڵەیەكی تێدابێت، چونكە وەزارەتمان لە هەنگاوی داهاتوویدا بۆ كاروباری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەنها كار بەو داتایانە دەكات كە بوونەتە بنەمای مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستەمی ( ئی پەروەردە ) لە حاڵەتی بوونی هەر كەم و كورتی و كەمتەرخەمییەك بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندن و بەكارهێنەری سیستەم بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ دەگرن، بۆیە پێویستە بەو پەڕی ووریاییەوە و بە دروستی داتاكان داخل بكرێن هیچ خانەیەك لە فڕمەكە بە جێ نەهێڵدرێت كە زانیاری پێویست لە بارەیەوە هەبوو”.
ئاماژەش بەوەدراوە: ” پێویستە وێنەی پرشۆفایلی هەر مامۆستایەك بە شێوەی مامەڵەی فەرمی بێت، دوا وادەش ڕێكەوتی (2024/2/8) ە لە پاش ئەو ڕێكەوتەوە سیستەم لە بەشی وانەبێژی دادەخرێت و ڕێگە نادرێت بە تۆماركردنی هیچ داتایەكی نوێ، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە ڕێگەی ناوەندنی خوێندنەكەی خۆیەوە بە دواداچوون بكات بۆ ئەم بابەتە، هەر مامۆستایەكی وانەبێژی دانەمەزراو ناوی لە سیستەم تۆمار نەكرابیت و داتاكانی دروست نەبێت هیچ پابەندبوونێكی بە وەزارەتمان نابێت و بە مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو داناندرێت”.
تێبینی / هەموو ناوەندێكی خوێندن پێویستە پڕۆفایلی زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو ئەپدەیت بكاتەوە، چونكە هەندێك خانە ( حقل ) ی نوێ لە ڕۆژی یەك شەممەوە ڕێكەوتی 28/1/2024 زیاد دەكرێت، پێویستە گشت قوتابخانەكان كاری لەسەر بكەن.