موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” رەزامەندی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا بۆ چوار قەزای سنوورەكەمان وەرگیراوە .
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، دووپاتی كردەوە:” دوای هەوڵێكی زۆر خۆشبەختانە رەزامەندی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا بۆ هەریەك لە قەزاكانی مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز و خەلیفان وەرگیراوە و تەنها هەندێ رێكار ماون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێنەوە .
ئاشكراشی كرد:” بە هێنانە كایەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە سودی زۆر بۆ دانیشتوانی ئەو قەزایانە دەگەینێت و سەرجەم كار و باری پەیوەیست بە كارەبا لەو قەزایانە رایدەكرێت و پێویست ناكات بۆ هیچ كارێك روو لە سۆران بكەن، لە هەمان كات دەسەلاتی زیاتریان دەبێت بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەی كارەبار و خزمەت گوزاریەكانی دیكەی رۆژانە .