هێزەكانی دەریای ئەمریکا مووشەکێكیان تێك شكاند کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستەیان کرابوو.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند ” ئەو مووشەکەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لە کەنداوی عەدەن تەقێندرابوو، ڕێگری لێکرا و بەر لە گەیشتن بە ئامانجی خرایە خوارەوە”.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕایگەیاند ” کە ئەم هێرشە بە ئامانجی زیانگەیاندن بە کەشتی (یو ئێس ئێس کارنی) بووە و مووشەكەكە لە ناو خاکی یەمەنەوە هاوێژتراوە”.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەێندراوە ” مووشەکەکەی حوسییەکان بە سەرکەوتوویی لەلایەن وێرانکەری ئەمریکییەوە خرایە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی بە دواوە بێت”.