مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوێنێ پۆلیس سێ كچی ئازاد كرد كە لە ناو ماڵەكەیانە زنجیر و قوفڵ كرابوون.
ڕۆژی شەممە 27ـى كانوونی دووەم فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئازادكردنی سێ كچی ڕاگەیاند كە لە ناوچەی حوسێنییە لە بەغدا دەستبەسەر كرابوون و بە زنجیر و قوفڵ بەسترابوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنەكەی پۆلیسی فیدراڵ، كچەكان هەر سێكیان خوشكی یەكترن و لەلایەن براكانیانەوە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە نێو ماڵەكەیانە بەند كرابوون، لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە “كچەكان نیشانەی لێدان و توندوتیژی بەسەر جەستەیانەوە دیار بوو و بە شێوەیەكی زۆر قێزەوەن و نا مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ كرابوو،”
دوای دەستگیركردنی هەر سێ برای تۆمەتبار، پۆلیس دۆسیەكەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كرد تا بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت .