محەممەد مەحموود- ئیدارەی سۆران
بەپێی بەدواداچوونێکی زاری کرمانجی لە گەڵ بەشی پلاندان و خۆیەتی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە پێکدێن لە پەروەردەکانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان زیاتر لە 100 سەرپەرشتیار کارەکانی سەرپەرشتیاری ئەنجامدەدەن لە سەر ئاستی پەروەردەکان.
لەو ژمارەیەش سۆران بەهۆی بەرفراوانی سنوورەکەی و زۆری قوتابخانەکانی ژمارەی سەرپەرشتیارانی لە چاو پەروەردەکانی تر لەهەمووان زیاترە و مێرگەسۆریش کەمترین سەرپەرشتیاری هەیە، ئاماری سەرپەرشتیاران لە پەروەردەکانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
سۆران : 53
رواندز:20
چۆمان : 17
مێرگەسۆر: 16
کۆی گشتی سەرپەرشتیاران لە هەر چوار پەروەردە پێکدێت لە 106 سەرپەرشتیار.