دوای گۆڕانكارییەكان لە شارەوانییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە گۆڕانكاری دامەزراوەكانی دیكەش دەكرێت.
ماوەیەكە لە سنووری ئیدارەی سۆران دەستكراوە بە گۆڕینی هەندێك لە سەرۆك شارەوانییەكان بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەست زاری كرمانجی، دوای كۆتایی هاتنی گۆڕینی سەرۆك شارەوانییە دەست بە گۆڕینی ژمارەیەك لە بەرێوەبەرانی دامەزراوەكانی دیكەش دەكرێت .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دیمانەیەكی زاری كرمانجی ئاماژەی بەوەدا ” كە گۆڕانكاریی لە هەر پۆست بكرێت شتێكی ئاساییە، مادام حكومەت و دامەزراوەكان و بەردەوامن لە كار كردن واتە گۆڕانكارییەكانیش بەردەوام دەبن”.