مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دهبێتهوه.
دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە 27ـى كانوونی دووەم، لەلایەن گرووپێكی لە یاسا دەرچوو هێرش كرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر و ماوەی زیاتر لە 36 كاتژمێر پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە. ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر دەستی بە هەناردەكردن كردەوە بۆ وێستگەكانی كارەبا و ئێستا وەزارەتی كارەبا لەڕێی سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە، سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگە غازییەكانی كارەبان.