بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ داوا هاووڵاتییان دەكات لە رێگەی زینی وەرتێ هاتووچۆ نەكەن .
بە هۆی ئەو شەپۆڵە بەرفەری هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هەندێك لە رێگاكان دروووست بووە.
شۆرش حوسێن، بەرێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بە هۆی ئەو بەفرەی باریوە ئاستەنگی هاتووچۆی لە زینی وەرتی دروستبووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هیڵین بۆ ئەوەی چارەسەری خێرای بكەن”.
زیاتر روونیكردەوە” داوا لە هاووڵاتییان دەكەین ئێستا ئەم رێگەیە بەكار نەهێنن، مەگەر ئۆتۆمبێلەكانیان دەبڵ ئەكسل بێت، لەبەر ئەوەی رێگاكە بە هۆی بەفرەوە هاتن و چوونی ئەستەم بووە “.