زاری كرمانجی-سۆران:
حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، لە چوار ساڵدا، 440 پرۆژەی رێگەوبان بە گوژمەی 909 ملیار و 927 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، بە گوژمەی 909 ملیار و 927 ملیۆن دینار، 440 پرۆژەی ڕێگەوبانی لە سەرجەم كوردستان جێبەجێ كردووه و ئەمەش دروستكردن و نوێكردنەوەی هەزار و 645 كلیۆمەتر رێگە بووە.
لهمبارهیهوه د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 440 پرۆژەی ڕێگەوبان دروست كراون، 65 پرۆژەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بووە، 171 پرۆژەی بچووك و مامناوەندیش لەسەر بودجەی ئاسایی بووە، 204 پرۆژەش لەسەر30%ـی داهاتەكانی كێشكردن بووە. پرۆژەكان جۆراوجۆرن، وەكوو دروستكردن و نۆژەنكردنەوە، هەروەها 250 كیلۆمەتر ڕێگە دووساید كراوە.”
د. ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: “ئەو پرۆژانە زۆربەی لەلایەن كۆمپانیاكانی ناوخۆییەوە جێبەجێ كراون، چونكە شارەزایی و ئەزموونێكی باشیان لەو كارانەدا پەیدا كردووە. لە ئاییندەشدا تەكنەلۆژیای تازە و پۆلیمەر بەكار دەهێنین و ههروهها سیستەمی سوپەر پیف و تەكنەلۆژیای بەكارهێنانەوەی قیری كۆن بەكار دەهێنین.”
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری قەیرانە داراییەكانی، لە پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە نەوەستاوە و بەردەوام كاری بۆ پێشخستنی ئەو خزمەتگوزارییانە كردووە.