مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هەفتەی ڕابردوو لە ماوەی دوو ڕۆژ، دوو كچ لە رۆژهەڵاتی كوردستان خۆیان كوشت.
ڕۆژی چوارشەممە، فەرزانە قادری تەمەن 17 ساڵ دانیشتووی گوندی ماشكان ی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە تا ئێستا هۆكاری پاڵ خۆكوشتنی فەرزانە نەزانراوە، ڕۆژێك دوای ئەوە و لە ڕووداوێكی هاوشێوەدا، هاوژین مستەفا پووری تەمەن 15 ساڵ دانیشتووی شاری مەهاباد لە نهۆمی پێنجهمى باڵەخانەیەكی شارەكە خۆی فڕێدایە خوار و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. كەسێكی نزیك لە بنەماڵەی هاوژین ڕاگەیاند “خۆكوشتنی هاوژین بە هۆی گرژی و ئاڵۆزی بوو لەگەڵ خانەوادەكەی.”