زاری كرمانجی-پیران:
سەرۆكی شارەوانی پیران، ڕایگەیاند: لە سەنتەری ناحیەی پیران و دەوربەری چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون، بۆ ساڵی داهاتووش چەند پڕۆژەیەكی دیكە جێبەجێ دەكرێن.
جێگر كەریم، سەرۆكی شارەوانی پیران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە سەنتەری شاری پیران 6 كۆڵان تێكەڵەڕێژ كراون، لەگەڵ بۆیاغكردنی چوار سەد مەتر محەجرە لە سەنتەری ناحیە و دانانی شەبەكەی ئاسن بۆ هەندێك ئاوەڕۆی كراوە، هەروەها 210 مەتر جۆگەی كراوە لە چەند شوێنێكی جیا جیای سنوورەكە، لەگەڵ دروستكردنی 78 مەتر جۆگەی قەسیس و 12 مەتر ئاوەڕۆی لوولەیی.
سەرۆكی شارەوانی پیران،: دەشڵێ: ڕەزامەندی وەرگیراوە بە مەبەستی قیرتاوكردنی گەڕەكی تووڕەش، هەروەها لە سەنتەری ناحیە كورسی دار و ئاسن دانراون، لەگەڵ كۆنكریتكردنی بەشێكی ڕێگای قوتابخانەی بنەڕەتی پیران.
جێگر كەریم، سەرۆكی شارەوانی پیران، گوتیشی: سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی مەلا مستەفا بارزانی دەكەین، كە بەردەوام هاوكار و پاڵشتی ئێمەیە بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، هەروەها سوپاسی قایمقامی قەزای مێرگەسۆریش دەكەین كە یارمەتیدەرە بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەكان.