زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” شەپۆلێكی بەفر بارین سنوورەكەمانی گرتووەتەوەو زۆرترین بەفر بارینیش لە سنووری قەزای مێر گەسۆر باریووە.
ئەندازیار خوسرەت سادق، گووتیشی: ” تیمەكانمان دەستیان كردووە بەڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای سیدەكان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر، بە تایبەت لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە سێلكێ نزیكەی 50 سانتیمەتر بەفر باریووەو تائێستاش بەفر بارینەكە لە سنوورەكەمان بەردەوامی هەیە.