شەهلا رەشید- بلێ
وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند” بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بریكار و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی و قائیمقامی قەزای مێرگەسور، دیجیتاڵكردنی سیستەمی نەخۆشخانەی بلێ كەوتەكار.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” بۆ یەكەمینجارە پڕۆژەی بە ئەلیكتڕۆن كردن و دیجیتاڵكردنی سیستەمی نەخۆشخانە كرایەوە لەپێناو باشتركردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشان و وردی لە داتا و زانیاری و كەمكردنەوەی ڕۆتین و یەكسانی لەنێو هاووڵاتییان و ئاسوودەی شوێنی چاوەڕوانی نەخۆشان.