” لە كێبەركێیەكە 50 ئافرەت بەشدار بوون”
” یەكەم ئەفسەری هێزی فرۆكەوانی ئەمریكییە ئەو پێگە نیشتیمانییەی بەدەستهێناوە”.
بۆ یەكەمجار ژنە ئەفسەرێكی هێزی ئاسمانی ئەمریكا لە زانكۆی هارڤارد تاجی شاجوانی ئەو وڵاتەی بۆ ساڵی 2024 لەسەر دانرا.
تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە” مادیسن مارشی تەمەنی (22) و ئەفسەری هێزی ئاسمانی ئەمریكی و خوێندكاری ماستەر لە بواری سیاسەتی گشتیدا لە زانكۆی هارڤارد، لە ڕێوڕەسمێكدا تاجی شاجوانی ئەمریكای لەسەر دانرا”.
ئاماژەی بەوەشكردووە” مادیسن مارش ئەفسەری هێزی ئاسمانی ئەمریكایە و پلەی لیوای دووەمی هەیە، لە 50 پێشبڕكێكاری دیكەی بردەوە و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لە پێشبڕكێی شاجوانی ئەمریكای (2024)، هەروەها ئیلی برۆ كە خەڵكی ویلایەتی تەكساسە سەركەوتنی بەدەستهێنا و وەك هاوەڵی دووەمی شاجوان دەستنیشانكراوە.
هەروەها لای خۆشیانەوە هێزی ئاسمانی ئەمریكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ئاماژەی بەوەكردووە” ئەوە یەكەم ئەفسەری هێزەكەیانە كە لە كاردایە و ئەو پێگە نیشتیمانییەی بەدەستهێناوە”.


