زاری كرمانجی-سۆران
رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتووری مەدەنی و ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، پرۆژەیەكی هاوبەش بۆ خزمەتی رۆژنامەنووسان جێبەجێدەكەن.
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە: ” شاندێكی باڵای رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتووری مەدەنی، سەردانی ئۆفیسی ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیان كرد، لەلایەن نەقیب و جێگری رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشوازی كران، لە دانیشتنەكەدا رێكخراوی ئاران و ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، گفتوگۆیان كرد لەبارەی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك لەبواری چۆنیەتی كاراكردنی سندووقی خانەنشینیی رۆژنامەنووسانی كوردستان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بڕیارە بەمزووانە لە شاری هەولێر، لە چالاكییەكدا ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بكرێت، بە بەشداری شارەزایانی یاسا و رۆژنامەنووسان.