زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سۆران، دەڵێت: ” بۆ دووەمین جار كۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجام دا، لەگەڵ رێكخراوی كۆیكای كۆری، كە بە شاندێكی پسپۆر لە بواری پزیشكی و ئەندازیاری لە وڵاتی كۆریا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد، بەمەبەستی كاركردن لەسەر دروستكردنی سەنتەرێكی دەستنیشان كردنی نەخۆشی شیر پەنجە”.
د.كارمەران مەلا محەمەد: ” گووتیشی : ” كۆبوونەوە و سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری و نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی فێركاری سۆرانمان كرد، لە ماوەیەكی نزیك هەواڵی خۆش دەبیستین لە دروستكردنی سەنتەرێكی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.