رێبوار حەمەلاو شوانی
لێرەدا دەبێ بەڕاشكاویی بڵێن كه به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی چه‌كداری دوێنی وئه‌مڕۆی شارستانی و سڤیڵی ئه‌مڕۆمان ئه‌وه‌نده‌ی كه دوژمنان ونه‌یاران وكاڵفامان به فه‌رمانی داگیركه‌ران بێت یانیش له ڕووی به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و خۆپه‌رستی و حزبیان زیانیان به دۆزی گه‌لی كورد و بوونه‌ته ئاسته‌نگ وئاڵنگاریی له به‌رده‌م كاروانی خه‌باتی ره‌وایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی له گشت بواره‌كاندا ، ئه‌وه‌نده تۆپ و تانك و كیمیاباران وئه‌نفال له دوێنی و ئه‌مڕۆش مووشه‌كی بالستیك ،درۆنی بۆمبڕێژكراو و تیرۆر نه‌بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میدا .
ده‌مهه‌وێت بڵێم ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ندێك له میدیا ورۆشنبیر و سیاسی له كوردستان بوونی هه‌یه ، كه ده‌كرا ئه‌گه‌ر له سه‌ر مێژووی رابردوومان كه چۆن داگیركه‌ران و ناحه‌زانی گه‌لی كورد له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌سه‌ریان هێناوه باس و گفتوگۆ و شرۆڤه‌یان بكردایه، شانازییان به خه‌بات و قوربانیدان و مێژووی پڕسه‌روه‌ری و سێ ده‌یه‌ی رابردووی حكوومڕانی كوردستان بكردایه، پێناسه‌ی دوژمنان و نه‌یارانیان وه‌ك خۆی بۆ چین وتوێژه‌كانی ئێستابكردایه ، به‌دڵنییاییه‌وه ، زیاتر پایه و كاریگه‌ری به‌هێزی له سه‌ر هه‌ستی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌ری ده‌بوو، ئه‌وه‌تا هه‌ر وه‌ڵاتێك كه پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بكه‌وێته هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه‌وه ، ئه‌وا هه‌موو ململانێ و ناكۆكیی و به‌رژوه‌ندییه حیزبیه‌كانی وه‌لاوه ده‌نرێت و ته‌نها ئامانج ته‌نها پارێزگاریكردن له خاك و ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان ده‌بێته ئه‌وله‌وییه‌ت.
به‌تایبه‌تی كه ئێمه‌ی كورد به‌ده‌ستی داگیركه‌ران و ڕژێمه‌یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه، خراپتر له جووله‌كان هه‌وڵی له‌ناوبردن وسڕینهوهمان دراوه و زیندهبهچاڵكراوین و مه‌ترسیدارترین و كوشنده‌ترین جۆر غازی كیمیا به‌رامبه‌رمان به‌كارهێنراوه هەمیشە تاوانی جینۆسایدی هەمبەر كراوە و هەمیشە هەوڵی سڕینەوەی دراوە و خەباتی كردووە بۆ مانەوە، بەڵام بەداخەوە وەك جووەكان كاری بۆ دوژمنناسی لای نەوەكانی نەكردووە.
بۆیە ، دەبێ ئەو راستییەش بزانین كە ئیسرائیل نیو هێندەی هەرێمی كوردستان دەزگەی راگەیاندن و میدیای نییە، كە خۆی لە سەدان میدیا و ماڵپەر و تی ڤی و رۆژنامەی كەسی و حزبی و سێبەر هەن، هەندێك لەو میدیانە، دوور لە هەموو پڕەنسیپ و بنەماكانی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی، تیۆری بەرپرسیارێتیی میدیاییان وەلا خستووە و نابەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسانەدا دەكەن كە پەیوەستن بە ئاسایشی نیشتمانیی ونەتەوەییەوە ، ئەو میدیایە نەك هەر گرنگیان پرسە نیشتیمانییەكان و ناساندنی دوژمنانی كورد وكوردستان نەكردووە و وەربەهێنیانیان نەكردوو، بەڵكو بەداخەوە هەندێكیان بوونەتە ئامرازێك و میدیاییەك كە كارنامە وبەرژوەندی دوژمنان و ناحەزان بۆ زیانگەیاندن بە دۆزی رەوایی گەلەكەیان ودژ بەهەرێمی كوردستان بەگەڕخستووە و بەردەوام كاریان بۆ چاندنی تۆوی دووبەرەكی و فریودانی جەماوەر و ئیرهابی فیكری و بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ و داڕماندنی وورە و هێزن لەناو جەماوەردا.
لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە ، لە چ جوگرافیا و شوێنكی ئەم دوونیایە ، دوژمن ونەیارێك بەهەموو شێوەیەك هەوڵی برسیكردن و لاوازكردن و ئینجا بە مووشەك و درۆنی دەرەكی پەڵامارت بدات و شەهید وبریندار و خاپوور بكات ، منداڵێكی تەمەن 11 مانگەت لێ شەهید بكات ،ئینجا بەشێك لە لایەن و میدیاكانی نێو و وڵاتەكەت لەو هەموو تاوانكارییە گەورانەی دژ بە وڵاتەكەت دەكرێن، خۆی لە كەڕەی شەربە بدا و ڕاستییەكان لە چاوی خەڵكی بشارێتەوە و ڕەخنە لە وڵاتەكەی خۆی و گەل و حكوومەتەكەی خۆی بگرێت؟ لەكاتێكدا دەبووایە ، راستە ئێمە گەلێكین هەرگیز ستەمان بەرامبەر بە دراوسێكانمان و هیچ گەل و نەتەوەیەك نەكردووە ، بەڵام كاتێك دراوسێیەكەت بە چاودوژمنكارانە و نامرۆڤانە بە مووشەكی بالستیك و درۆن پەڵامارت دەدات و ژن ومنداڵی كوردستان شەهید دەكات ، دەكرێت ئەو كاتە هەمووان بەهەستێكی نیشتیمانی ونەتەوەیی رووبەڕووی دوژمنان ببینەوە ،بەڵام بینیمان كاتێك سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەك هێرشی كردە سەر هەولێری پایتەختی كوردستان و منداڵی ساوا و خەڵكی بێ‌تاوان و سڤیلی بە ئامانج گرت و هەندێك لە میدیا و ماڵپەرەكان لە دەڤەری سلێمانی پڕوپاگەندەی ئەوەی دەكرد، كە بارەگایەكی مۆسادی ئیسرائیلی بە ئامانج گرتووە، باشە ئەگەر بەكرێگیراوی وڕق و كینەی ئەو كەس ولایەنانە و میدیاكانیان نەبن سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لە مووشەكبارانكردنی هەولێردا كامە ئامانجی پێكاوە؟ مەگەر دەكرێت منداڵێكی ساوای یەك ساڵانە ئەندامی مۆساد بێت؟
هەروەها بینیمان كە كەسانێك بەناو ڕۆشنبیر ، كە ڕۆژانە تیری ڕەخنە دەگرنە هەرێمی كوردستان، لە ئاست ئەو تاوانكارییە گەورەیەی ئێران بێدەنگیان هەڵبژارد و شاگەشەبوون ، هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوەی بڵێم، كە دوژمنان و بەكرێگیراوانی نێوخۆیی لە مووشەكی بالستیك و درۆنی بۆمبرێژگراوی داگیركەران ونەیارانی كوردوكوردستان مەترسیدارترن و پێوستی بەهەڵوەستەكردنی زیاتر ئەو راستییە بزانین كە نۆكەر و خۆفرۆش و خیانەتكاران كێن، ناسینی دوژمن زۆر سەخت نابێ، چونكە دوژمن نماییشی نووستوو ناكات لە ژێر پەردەی داكۆكیكردن لە گەل ونیشتیمان بەڵام خزمەتكاری بۆ دوژمنان ، بەڵكوو بەئاشكرا دوژمنایەتیمان دەكات.