باوكێك دوای دەمەقاڵێ لەسەر ئاڵای پارتە سیاسییەكان كوڕە31 ساڵییەكی كوشت و هەڵات و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە .
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی داهاتوودا باوك و كوڕێك لەسەر ئەوەی كە ئاڵای كام لایەنی سیاسی لەسەربانی ماڵەكە هەڵبگیرێت، شەڕیان كرد، باوكەكە كوڕەكەی كوشت.
ئەم ڕووداوە لە جەرگەی شاری پێشەوا لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە پاكستان ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی پاكستان، باوكەكە دژایەتی ئەو كارەی كوڕەكەی كردووە، بەڵام دوای ڕەتكردنەوەی كوڕەكە، دەمەقاڵەی نێوان ئەو دوو لایەنە زیاتر بووە و “لە حاڵەتی توڕەیی باوكەكەدا تەقەی لە كوڕە تەمەن 31 ساڵەكەی كردووە و دواتر هەڵاتووە”.
بەرپرسانی پۆلیسی پاكستان دەڵێن “ئەو كوڕە لە ڕێگەی نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و ئێستا هێزەكانی پۆلیس بەدوای باوكەكەدا دەگەڕێن كە لایەنگری پارتی نیشتمانی گەلی پاكستانە”.