پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی هاتنی ئەم شەپۆڵە بەفرو بارانەی کەماوەی هەفتەیەکە ڕووی لەناوچەکە کردووە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: شەپۆڵێکی چڕی بەفر ماوەی هەفتەیەکە ڕووی لە سنوورەکە کردووە بەڵام نەبووهتە هۆی درووست بوونی ئاستەنگ.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی دروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، هێمای بۆ ئەوەشکرد: ” بەفری بارینی سنوورەكەمان نەبووەتە هۆی ئاستەنگ، لە بەردەم جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی و بەردەوامی هەیە، هەروەها تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوام لە ئامادەباشیدان .”