سزای له سێداره‌دانی دوو هاووڵاتیی كورد به‌ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د حائێری و سه‌لمان سه‌لیمی خه‌ڵكی كرماشان، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرا.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ” ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا”.
رۆژی سێشه‌میش دوو گه‌نج له سێداره دران كه یه‌كێكیان كوردێك بوو به ناوی فه‌رهاد سه‌لیمی، ئه‌وه‌ی تریشیان ناوی محه‌مه‌د قوبادلوو بوو و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه ساغ بووه‌وه كه گه‌نجه‌كه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه، كه‌چی سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا.
ئێران له رێزی ئەو وڵاتانه هەژمار دەكرێت