زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی کانوونی دووەمی 2024 رایگەیاند: د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، وهزیری دهرهوهی عێراق نامەیەکی گرنگی لێ وەرگرتوهوه کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بۆ حکومەتی ناوەندیی عێراق نێردراوە، بەبێ ئەوەی هیچ لەبارەی ناوەڕۆک و وردەکاریی نامەکە بڵاوبکاتەوە.
ههروهها ئهوهش باسكراوه “وەزیری دەرەوە نامەیەکی گرنگیی حکومەتی ئەمریکای لە باڵیۆزی ئەمریکای وەرگرت، کە دەدرێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەتمەند، بەمنزیکانە هەنگاوەکان لەبارەیانەوە دەگیرێتەبەر.”