زاری كرمانجی-سۆران
چاودێرێكی سیاسی دەڵێت: ” گەلی كورد بە كوشتنی بەكۆمەڵ كرایە ئامانج، گەلەكەمان بە درێژایی مێژوو لە بەرامبەر پێشێلكردنی مافەكانی بەرگری لە ناسنامە و مانەوەی خۆیان كردووە.
عەلی عەبدلڕەحمان بۆ زاری كرمانجی گووتیشی: ” ئێمە لە هەرێمێكدا دەژین كە ڕووبەڕووی هەموو قەیران و ئاستەنگە ئەمنییەكان دەبینەوە، بەڵام وەك ئەوەی بۆ هەموو لایەك ڕوونە، هەرێمی كوردستان ئارامترین شوێنی ناوچەكەیە و بووەتە پەناگەیەكی سەقامگیر، خەڵكێكی زۆریش كە لە شەڕ و كوشتن هەڵاتوون یان بەهۆكاری تر هاتوونەتە ناوچەكە، ڕوویان لە كوردستان كردووە و لە هەرێمی كوردستان دەژین و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەقامگیری و ئارامیەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام نازانم بۆچی هەندێك كەس ئەم هەموو پێشكەوتنە نابینن”.
دەشڵێت: ” خەڵكی كوردستان هەرگیز بەشێك نییە لە ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە نێوان وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمیدا وە نابێ. دەسەڵاتی هەرێم ڕێگەیان نەداوە كوردستان بەشێك بێت لە كێشەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و وڵاتانی دراوسێ، هەروەها ڕێگەش نادرێ هەرێمی كوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە لە دژی وڵاتانی دیكە ئەگەر ئێران بیەوێت بە مووشەك یان هەڕەشە و دەستدرێژی دژی ئیرادەی گەلی كورد و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان شەڕ بكات، نەك ئێران بەڵكو هیچ هێزێكی تر ناتوانێت سیاسەتە هەڵەكانی خۆی بسەپێنێت و ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنێت”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” ئەگەر مووشەكەكانی سوپای پاسداران بگەنە ئیدلب بەدڵنیاییەوە دەگەنە ئیسرائیل، بۆچی ناوێرن هێرش بكەنە سەر ئیسرائیل، دڵنیام ئەگەر بنكەی ئیسرائیل لە هەولێر بووایە ئێران نەیدەوێرا بیكاتە ئامانج، هەروەها دوای هێرشی ئێران بۆ سەر پاكستان، حكومەتی پاكستان بە مووشەك وەڵامی یەكێك لە شارەكانی ئێرانی دایەوە، لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە كە بۆچی ئێران جورئەتی وەڵامدانەوەی پاكستانی نییە