پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی:
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” لەژێر چاودێری رجـــب زبــێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەكەمان پشکنینیان بۆ بەشێک لە فرۆشگاو نانەواخانەو ماڕکێتەکان و کوشتارگەی سۆران ئەنجامدا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە ئەنجامی هەڵمەتەدا دەست بەسەر بڕێک کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو داگیرا، پسولەی ئاگادارکردنەوە بەوکەسانە درا کە سەرپێچیان ئەنجامداوە، تا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی لێپێچینەوەی پێویست لەگەڵیان”.
ئاماژەش بەوەدراوە “خاوەن پیشەکان ئاگادار کرانەوە مۆڵەتی تەندروستی و کارکردن دەربهێنن، هەروەها ڕێنمای تەندروستی و بەرگری شارستانی بە گشت خاوەن پیشەکان درا.