پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، هەریەک لە نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە گۆڕانکاری بەرچاویان بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە دوێنێ دۆلار و تومەن تا دێت ڕوو لەبەرز بوونەوە دەکەن، تەواوی جۆرەکانی دیکەی دراویش گۆڕانیان بەسەر داهاتووە
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی ونزمی دۆلار کاریگەری کردۆتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 151,650 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 550 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار 30 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 108,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.